Tuesday, May 26, 2015

تۆ له‌ که‌س نه‌چوویت-دلاوةر قةرةداغى

تۆ له‌ که‌س نه‌چوویت
که‌س له‌ تۆ نه‌چوو
که‌س وه‌ک تۆ دڵڕه‌قانه‌
خۆشی نه‌ویستم
که‌س وه‌ک تۆ میهره‌بانانه‌
جێی نه‌هێشتم!
که‌س له‌ تۆ نه‌چوو
تۆ له‌ که‌س نه‌چوویت
که‌س وه‌ک تۆ ... له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ به‌ دوامدا نه‌گه‌ڕا
که‌س وه‌ک تۆ .... تا ئه‌به‌د‌
بزری نه‌کردم.
دلاوةر قةرةداغى

No comments: