Wednesday, May 8, 2013

كوردپا » ماڵی مێژوویی "کاگاوا" میوانداریەتی ژنە نووسەرێکی کورد دەکات

كوردپا » ماڵی مێژوویی "کاگاوا" میوانداریەتی ژنە نووسەرێکی کورد دەکات

ماڵی مێژوویی "کاگاوا" میوانداریەتی ژنە نووسەرێکی کورد دەکات
1392/02/18 - 2013/05/08 - 13:35 تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت28 قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ماڵی مێژوویی ئاژانسی کوردپا: ماڵی مێژوویی "جووی کاگاوا" لە ولاتی کانادا، میوانداریەتیی ژنە نووسەرێکی کوردی خەڵکی شاری سنە دەکات.
ماڵپەڕی "شهروند" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، خاتوو "ئاوا هوما" نووسەری کوردی دانیشتووی "تۆرێنتۆ" بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ماڵی مێژوویی "جووی کاگاوا" لە شاری "ڤانکۆوێر"ی کانادا میوان دەبێت و بڕیارە نووسینی رۆمانەکەی خۆی لەوێ تەواو بکات.

جووی کاگاوا، شاعیر و رۆماننووسی بەناوبانگی ژاپۆنی – کانادایی سالی ١٩٣٥ لە شاری ڤەنکۆوێری کانادا لە دایک بووە و تەمەنی منداڵیی خۆی لە ساڵانی شەڕی جیهانیی یەکەمدا تێپەڕاندووە.

ئەو نووسەرە ژاپۆنییە نووسینەوەی ئەزموون و بیرەوەرییەکانی خۆی لە ساڵانی شەڕی جیهانیی یەکەمدا، وەک کەسایەتییەکی جیهانی ناوبانگی دەرکردووە و ناسراوە.

ئاوا هوما بڕیارە لەماوەی ئەو ٣ مانگەدا لەسەر یەکەمین رۆمانی درێژی خۆی بەناوی "Many cunning PASSages" (زۆرێک لە رێڕەوەکانی فێڵ‌بازی) کە رۆمانێکی مێژووییە، کار بکات.

رۆمانی زۆرێک لە رێڕەوەکانی فێڵ‌بازی، چیرۆکی بنەماڵەیەکی کورد لە وڵاتی ئێرانە و سەرگورووشتەی ئەو بنەماڵەیە لە پاش شۆڕشی ١٣٥٧ـەوە هەتا سەرهەڵدانی بزووتنەوەی سەوز دەخاتەڕوو.
ئاوا هوما بە بیستنی هەواڵی ئێعدام کرانی فەرزاد کەمانگەر، بڕیاری نووینەوەی ئەو پەرتووکەی دا و هەنووکە سەرقاڵی تەواو کردنیەتی.

ئاوا هوما کە پێشتر یەکەم کۆمەڵە چیرۆک خۆی بەناوی "زایەڵەیەک لە وڵاتێکی دیکەوە" لە وڵاتی کانادا چاپ و بڵاو کردەوە.

ئەو نووسەرە کوردە لە زانکۆی تەباتەبایی بڕوانامەی کارناسیی باڵای لە ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا وەرگرتووە و پاش ئەوەی رووی لە وڵاتی کانادا کردووە، خوێندنی لە رشتەی "نووسین"دا درێژە پێ‌داوە و هەنووکە ئەندامی "ئەنجومەنی قەڵەمی کانادا"یە و سەرقاڵی نووسەری و وانە وتنەوەیە.

No comments: